کتێبی ئەو پیاوەی کە سێبەرەکەی خۆی فرۆشت
نوسەر : ئادلڤیرت ڤۆن شامیسیو
وەرگێڕ : حەمە کەریم عارف
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
ئەم رۆمانە باسی کەسێکی ئاسایی دەکات بەناوی " شلمیل" کە لە ئاهەنگێکدا کەسێکی سەیر دەناسێت،هەتاوەکو کۆتایی رۆمانەکەش نازانێت ئاخۆ ئەو کەسە ساحیرە یان کەسێکی ئاساییە، ئەو پیاوە داوای لێدەکات کە سێبەری خۆی پێبفرۆشێت. شلمیلیش کەسێکی دەستکورت بوو. یەکسەر ئامادەگی خۆی دەردەبڕێت و سێبەری خۆی بە کابرا دەفرۆشێت، لەبەرامبەردا، شلمیل دەبێتە خاوەنی سەرەوت سامانێکی زۆر. بەڵام پاشتر تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت، چونکە دەچێتە هەرشوێنێکەوە ، خەڵكی گاڵتەی پێدەکەن و دژی دەوستنەوە، چونکە ئەو سێبەری نییە، و ئەمەش دەبێتە خەوشێکی گەورەی و ناتوانێ لەناو هیچ کۆمەڵگەیەکدا بژی .
