کتێبی پەناهەندەیەک لە هەولێرەوە بۆ ئەمستردام
نوسەر : تاڵیب ئیبراهیم
وەرگێڕ : حەمە کەریم عارف
بابەت : ڕۆمان ،عەڕەبی،مێژووی
کورتە :
دەمێک بوو ، هاتوچۆی دەکردین .... تەقریبەن هەموو شەوێک .... بە دوورودرێژی ژیانی ڕەنگینی خۆی لە ئەوروپا بۆ دەگێڕاینەوە . هەموو شەوێک چیرۆکی ڕیسکەکانی خۆی دەگەڵ ژنانی جواندا ، دەگەڵ ئەو سروشتەدا دەگەڵ ئەو خواردنە جۆراوجۆرانەدا کە دەگەڵ ڕەسمی سەر قاپەکاندا تێکەڵ دەبوون ، دەگەڵ بۆنی خۆش و تامی بەلەزەتدا ، دەگەڵ خۆشخزمەتی ئاشپەز و شاگرد و گارسۆناندا، بۆ دەگێڕاینەوە .
