کتێبی محمدی دوزجەیی
نوسەر : خالید ئورتوغل
وەرگێڕ : گۆنا غەریب
بابەت : ڕۆمان،تورکی
کورتە :
ئەم ڕۆمانە سەرگوشتەی ڕاستەقینەی گەنجێکی یاسا نەناس و بێ باک و جیاوازە لە هەمووان،محمدی دوزجەیی ئەو گەنجە سەرکێشەبوو کە هیچ باوەڕێکی مەعنەوی و هیچ یاسایەکی قبوڵ نەدەکرد، بەڵام گرنگی پێدانی پڕ لە سۆزوو خۆشەویستی مامۆستاکەی و هاندانە بەردەوامەکانی بۆ خوێندنەوەو بیرکردنەوەو دوورکەوتنەوە لە شوێنکەوتنی کوێرانەی بیرووبۆچونی هەڵە، ئەم گەنجە دەگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی تەواو و ناوازە , محمد پاش ڕووداوێکی هاتووچۆ ژیانی بەتەواوی دەگۆڕێت و وەچەرخانێکی گەورە لە دیدو تێڕوانینەکانی دا ڕوودەدات .
