کتێبی بەرنامەی خۆراکی پێغەمبەر️ ﷺ
نوسەر : دکتۆر عبدالواحید محمد ساڵح
بابەت : پزیشکی،ئاینی،تەندروستی
کورتە :
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت :
ئادەمیزاد ھیچ بۆشایی و قاپێکی پڕنەکردووە، ھێندەی پڕکردنی سکی خراپ بێت، ئەوەندە بۆ ئادەمیزاد بەسە، چەند پاروویەک بخوات، تا پشتی ڕاست ڕاگرێت، ئەگەر ھەر چار نەبوو ، ویستی زیاتر بخوات، ئەوا با سێیەکی بۆ خواردنی و سێیەکی بۆ خواردنەوەی و سێیەکیشی بۆ ھەناسەی بێت)، جا ئێستا بەشێکی ئەم فەرموودەیە لە نەخۆشخانەی (شتوتگارت)ی ئەڵمانی کراوە بە دروشم.
واتە: لە فەرموودەکەدا ڕێژەی سێیەک بۆ خواردن بۆ حاڵەتی ناچاریی و خۆنەگرتن و نەوسنییە، نەوەک بۆ ھەموو کەس و ھەموو کاتێک بێت، ئەمەش کۆتا سنوورەو، نابێت لەوە زیاتر بێت.
