کتێبی ساڵانی لەدەستچوو
نوسەر : قودسی نەسیری
وەرگێڕ: کارزان خدر
بابەت : ڕۆمان،فارسی
کورتە :
ئەم ڕۆمانە باس لە ئافرەتێکی خاوەن ڕەوشت و تێگەیشتوو وو ئارامگر دەکات کاتێک دەست بە خوێندنەوەی دەکەی مەسەلەکە ئاوایە ئەم ئافرەتە دەستگیرانداری پیاوێکە کەوا زۆر هۆگری یەکترن و زۆر یەکتریان خۆش دەوێ. بەڵام دایکی کوڕە ئاگاداری دەکاتەوە کەوا پێویستە لێک جیاببنەوە ئاوا بۆ هەردوو لا باشترە هەرچەنە کچە دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی تەنیا ئەو هۆکارە بزانێ ئەوا چی وایکردوە کەوا ئەوانە پەشیمان بونەوە لە کاتێکی ئاوا ناسک کە پاش چەند ڕۆژێکیتر دەگوازرێنەوە کچە هەرچەن پێداگری دەکات و دەڵێت دەمەوێت خۆم لە دەمی کاوە ببیستم بزانم بۆ لەو کاتە ڕەئی گۆڕا کاوە دەستگیرانەکەی بوو
بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوو ...
