کتێبی ئاگری هەوەس
نوسەر : زوهرە قیرائی
وەرگێڕ : موتەلیب حەمەدەمین
بابەت : ڕۆمان،عەڕەبی
کورتە :
کزەبایەکی ساردی پاییزی بە دەم و چاوم دەکەوت، بە دڵەڕاوکێ و ترسەوە هەنگاوم هەڵدێنا، چەندە لەو کۆڵانە چۆڵە بێزاربووم ، کە لەم کاتەی بەیانیاندا وەک ڕێگەی سەرلێشێوان و گومڕایی تاریک دەهاتە بەر چاو، لە دڵدا داوام لە خوا دەکرد کە دووبارە نەیەتەوە سەر ڕێگەم و ڕێگەم پێ نەگرێت و بە قسە پڕ و پووچە بێ ماناکانی ئازارم نەدات.
بڕیارمدا کە هەنگاوەکانم خێراتر بکەم کە لەناکاو لە دواوەی خۆم گوێم لە دەنگێ بوو بەشێوەیەکی ناشیرین گوتی : ( سڵاو خانمی خانمان وەک هەموو ڕۆژێ لە کاتی خۆیدا هاتی، ئەی بابە لە کۆتاییدا هەر ناتەوێ لوتفێ بە من بکەی!!!
( ئاگری هەوەس) با ڕۆمانێکی چنراوی
خەیاڵیش بێت،ئەوەندە لە ڕاستییەوە نزیکە،نەبێتەوە!!!!تەنانەت هەر لاباس و بەسەرهاتێک ، ئاوێنەیەکی گەشی بەرانبەر واقیع ڕاگیراوە و ، هەڵسوکەوتی تڕاژیدی و کۆمێدی مرۆڤی تێدا دیاری دەدات....
