کتێبی ئاهەنگی ماڵئاوایی
نوسەر : میلان کۆندیرا
وەرگێڕ : ڕەووف بێگەرد
بابەت : ڕۆمان،ئەجنەبی
کورتە :
یەکێکە لە کتێبە باشەکان کە تیایدا قوربانی و جەلاد لە تەرازوویەکی یەکساندا دەبن ،ئەگەر قوربانیەکە نەبوایە جەلاد دروست نە ئەبوو!عادەتی نوسینەکانی کۆندێرا بێ پەیامیەکی ڕەهای هەیە کە ناچارت ناکات تەواوی نوسینەکە لە یەک پەیامدا ببینی بەڵک و هەر خوێنەرێک سەر پپشک ئەکات چ پەیامێک ئەبینێت،بە شێوەی تەنز دنیایەک پرسیارو سەرنجت لا دروست ئەکات پرسیارگەلێک پێشتر بە بیرتدا نەهاتووە.
بۆچی ئەبێ نەوە بخەینەوە ؟بۆ ئەوەی بیسەلمێنین ئێمە ژیانێکی هێندە باش ژیاوین کە دەمانەوێت کەسێکی تریش لەم ژیانە خۆشەدا بەشدار بێت؟؟؟
کۆندێرا ناچارت ناکات و ڕوداوەکان ناڕازێنێتەوە تا خوێنەر چێژ لە ڕوداوەکان وەرگرێت ،چێژی نوسینەکانی لە پشت وشەکانەوەیە.
