کتێبی ڕێبەری وتاربێژی سەرکەوتوو
نوسەر : دکتۆر تارق السویدان
وەرگێڕ : مەریوان عارف
بابەت : هەمەجۆر
کورتە :
بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە خەڵکی گوێ بۆ قسەکانیان دەگرن..ئەوانەی لە پۆلەکانی خوێندندا سەرقاڵی وانە وتنەوەن..ئەوانەی کە وتار دەدەن و کۆڕو سیمینار ساز دەکەن..بۆ بیرمەندان و ڕێبەرانی چاکسازی کۆمەڵایەتی.. بۆ ئەو کەسانەی لەسەر مینبەرەکان خەریکی وتاردانن.. هەر لەم پەڕاوەدا ئەو بنەمایانە باسکراون کە ئەگەر بتوانیت جێبەجێی بکەیت دەبیتە وتاربێژێکی ناوازە، وەک:
بنەماکانی کۆنترۆڵکردنی دەنگ،
جوڵەی کاریگەر، چارەسەری ترس،
جێگاکانی وەستان و چەندەها بنەمای دیکە گرنگن بۆ سەرکەوتن لە کۆڕو سیمینارەکاندا..
