کتێبی قەپێلک
نوسەر : مستەفا خەلیفە
وەرگێڕ : هەورامان وریا قانع
بابەت : ڕۆمان،عەڕەبی،نهێنی
مستەفا خەلیفە ئەو کاتەی لە پاریس خەریکی خوێندنی دەرهێنەری سینەمای دەبێت، لەلایەن هاوڕێیەکییەوە ئێوارە خوانێک بۆ ئەو چەند هاوڕێیەکی ساز دەکرێت. خەلیفە لە ئێوارە خوانەکەدا، نوکتەیەک لەسەر سەرۆکی وڵات (ئەسەدی باوک) دەگێڕێتەوە، یەکێک لە هاوڕێکانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری سوریادا کار دەکات، بەخێرای قسەکانی خەلیفە دەکات بە ڕاپۆرتێک و دەینێرێتەوە بۆ سوریا.
دوای ئەوەی مستەفا دەیەوێت بگەڕێتەوە سوریا خێرا دەستگیر دەکرێت و لە زیندان ئەشکەنجە دەدرێت لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە باسی یەکێک لە پیسترین و تووندترین زاڵمەکانی زیندان دەکات .
