کتێبی ئومێدێک لە تاریکیدا
نوسەر : سەیران بەرزنجی
بابەت : گەشەپێدان
کورتە :
ئەم کتێبەی لەبەر دەستان دایە ئەزموونی ژیانێکی پڕ تاقیکارییە نەک بابەت گەلێکی خەیاڵاوی بێ و دوور ببێت لە واقیعێکی ژیان لە پێش ئەوەی بۆ هەرکەسێکی تر نووسرابێت بۆ دەروونی خۆم نوسیوومە، چونکە کاتێک خەمبار دەبم.
دەمەوێت هاوڕێیەکم هەبێت ئەم قسانەم پێ بڵێیت: هاوڕێ سەرنج بدە بە درێژایی مێژوو مرۆڤایەتی لاپەڕەی ژیانی کەسانی سەرکەوتوو و دانا بە ناخۆشی و ناڕەحەتییەکی یەکجار مەزن دەورە دراوە و ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە دانای و سەرکەوتنیان هەر لەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەوە بەرهەم هاتووە، جا لەبەر ئەوە هاوڕێ هیچ کات بێ ئومێد مەبە، هێشتا کات درەنگ نیە بۆ ئەوەی دەتەوێت، چونکە تۆ لە ژیاندایت و هەناسە دەدەیت،
