کتێبی چرپە
نوسەر : دکتۆر حەسسان شەمسی پاشا
وەرگێڕ : ئازاد عەباس
بابەت : خێزان
کورتە :
ئەگەر ڕێز و خۆشەویستی لەنێوان ژن و مێرددا نەما، ئیتر ئەو ماڵە وەک پاوانێکی مین ڕێژکراوی لێ دێت...
مێرد دەبێت بە مێردەزمە... ژن دەبێت بەژان... هەر زەمانە و درێژ دەبێت... هەر دەنگە و بەرز دەبێتەوە... هەر وشەی تازە کورەی ڕەق و ناشیرینە لەکڵ دێتە دەرێ...
ژیانی ئەو ماڵە دەبێت بە دۆزەخ... دەی کەوایە هەتا ئەتوانن ڕێز لە یەکتری بگرن...
ئاڵای خۆشەویستی بەرز بکەنەوە، بەخوا خۆشەویستی چاکە و خێر نەبێت هەرگیز شتی خراپ لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت...
- ڕێز لەخزم و کەسوکاری یەکتر بگرن:
بۆ ئەوەی خۆشبەختی هەمیشە یار و یاوەرتان بێت، لەگەڵ کەسوکاری یەکتر باش بن و ڕێزیان بگرن...
