کتێبی یاداشتەکانی سەگێکی عێراقی
نوسەر : عەبدولهادی سەعدون
وەرگێڕ : فاروف جەمیل کەریم
بابەت : ڕۆمان،عەڕەبی
گێڕانەوەی بەسەرهات و یادەوەری مرۆڤانێکە،کە زوڵم و ستەم و نایەکسانی و ئازارێکی زۆریان چەشتووە بەدەست دەسەڵاتی زاڵمی ئەوسای عێراقەوە،کە ماڵوێرانی و گرتن و کوشتنی ئازیزانیان لەبەرچاوی خۆیاندا کارەساتێکە کەتەنیا مرۆڤانێکی بەهێز و خاوەن ئیرادە خۆیانی لەبەر دەگرن...
ئەم کتێبە گێڕانەوەی بەسەرهاتی مرۆڤێکە لەسەر زمانی ئاژەڵێکی بێ زمان و بەئەمەک ،کە بەدرێژای ژیان خزمەتی مرۆڤ دەکات،بەڵام مرۆڤ بەدڕاندانەترین شێواز ئازاریان دەدات و دەیانکوژێت، ئەم ڕۆمانە لەسەر زمانی سەگێکەوەیە،سەگێک هەموو بیرەوەری و نەهامەتی و شەڕ و ئاژاوەکانی وڵات دەگێڕێتەوە.
