کتێبی عەجەب
نوسەر : ڕێڤین ئاودێر
بابەت : هەمەجۆر
پێشەکی نوسەر : سەرەتا بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان ئەم پەرتووکە باس لە بیروڕاکانی خۆم دەکات سەبارەت بەو شتە عەجەب و سەرسوڕهێنەرانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەیانبینین و دەبێتە هۆی دروستبوونی پرسیار لە نێو مێشکماندا، بابەتەکان گشتگیرن لە نێو زۆربەی ڕووداوەکانی ژیانماندا بوونیان هەیە ، بەڵام ئێمە دوو ڕێگەمان لەبەر دەستدایە لێرەدا ئەویش ڕازیبوونە بەو شتە ناپەسەندانە، یاخود هاتنە دەنگە لەسەری و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکە بۆی ئەگەر لە خودی خۆشتەوە دەست پێبکەیت و هەوڵی چاککردنی بدەیت.
