کتێبی بەشی من
نوسەر : پەرینووش سەنیعی
وەرگێڕ : ڕووناک شوانی
بابەت : ڕۆمان،فارسی
کورتە :
چیرۆکی ژیانی ژنێکە، کە لە منداڵییەوە تا تەمەنی ناوەڕاست دەگێڕدرێتەوە. مەعسوومە کچێکی بچووکە لە بنەماڵەیەکی ئایینی کە لە شاری قوم دەژین و بەنیازە کۆچ بکات بۆ تاران. چیرۆکەکە لە سەرەتای سیەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەست پێدەکات و وردە وردە لەگەڵ گەورەبوونی مەعسومەدا، پەرەسەندنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە شێوەی شۆڕشی ئیسلامی و شەڕی سەپێنراودا کاریگەرییان لەسەر ژیانی ئەو هەیە.